بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاکان فیدان وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا دوایین دۆخی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دۆخی فەڵەستین و غەززەیان تاوتوێ کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا دۆخی غەززە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان سەرەڕای دەرکردنی بڕیاری ئاگربەست لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە تاوتوێ کرد./.