بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە سێ کوڕ و سێ نەوەی لە ئاکامی هێرشێکی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
هەنییە سەبارەت بەو ڕووداوە وتی: سوپاسی خودای گەورە دەکەم کە ئەم شانازییەی بە من بەخشیوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەم ئێش و خوێنەوە بۆ خەڵک، ئامانج و گەلی خۆمان، هیوا، داهاتوو و ئازادی دەخوڵقێنین.
ئیسماعیل هەنییە وتی: منداڵە شەهیدەکانم گەیشتنە شەرەفی کات و شوێن و شەرەفی کۆتایی. کوڕەکانم لە گەڵ گەلەکەمان لە کەرتی غەززە مانەوە و غەززەیان بە جێنەهێشت.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: خەڵکی ئێمە و سەرجەم خێزانەکانی دانیشتووی غەززە بەهایەکی قورسیان بە خوێنی منداڵانی خۆیان داوە و منیش یەکێک لەوانم و نزیکەی 60 شەهیدم لە بنەماڵەکەم هەبووە.
هەنییە وتی: نزیکەی 60 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەم وەک خەڵکی فەڵەستین شەهید بوون و هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەواندا نییە.
ناوبراو وتی: داگیرکاران لەو بڕوایەدان کە بە شەهیدکردنی منداڵانی سەرکردەکان، ئیرادەی خەڵک تێکدەشکێنن بەڵام من بەوان دەڵێن کە ئەم خوێنە ئێمە بۆ گەیشتن بە ئامانج و دواڕۆژی گەلەکەمان بەهێزتر دەکات.
سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: دوژمن بە ئامانجەکانی ناگات و قەڵاکانی خۆڕاگری ناڕووخێن.
ناوبراو وتی: دوژمن لە ڕێگای سەربازی، کوشتار، ڕووخان و لەناوبردنەوە بە ئامانجەکانی نەگەیشت و لە ڕێگای دانوستانیشەوە بەو ئامانجانەی ناگات.
ئیسماعیل هەنییە وتی: دوژمن لە خەون و خەیاڵدایە ئەگەر بیر لەوە دەکاتەوە کە بە شەهیدکردنی کەڕەکانم واز لە هەڵوێستەکانم دێنم. خوێنی منداڵانی من لە خوێنی شەهیدانی غەززە بەنرختر نییە، لە بەر ئەوەی هەموو ئەوانە منداڵانی منن.
ناوبراو وتی: خوێنی منداڵانی من گیانفیداییە لە ڕێگای ئازادی قودس و مزگەوتی ئەقسا، ئێمە دوودڵ نابین، پاشەکشە ناکەین و درێژە بە ڕێگای خۆمان بۆ ئازادکردنی قودس و مزگەوتی ئەقسا دەدەین.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: هەڕەشەکانی دوژمنی زایۆنیستی بۆ هێرشی سەر ڕەفەح، خەڵک و خۆڕاگری ناترسێنێت. ئێمە لە بەرامبەر داگیرکاران خۆمان بە دەستەوە نادەین، لە بەر ئەوەی کە خەڵکێک خۆیان بە دەستەوە بدەن پارێزراو نابن، ئێمە سازشت ناکەین و لە بەرامبەر هەڕەشە و گوشارەکاندا خۆمان بە دەستەوە نادەین./.