بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی تیرۆری کوڕ و نەوەکانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ی کردووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دوژمنی زایۆنیستی بۆ ئەم تاوانەی، یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانی هەڵبژارد و تاوانەکەش بە ئامانجی زیاترکردنی ئێش و ئازاری خەڵک بووە. دوژمن پێی وایە کە بەم تاوانەی دەتوانێت خۆڕاگری بەرەو بێهیوایی و خۆبەدەستەوەدان ببات و لەم ڕێگایەوە خۆڕاگری ناچار بە پێدانی ئیمتیاز دەکات، ئەو ئیمتیازانەی کە تا ئێستا لە گۆڕەپانی شەڕدا بە دەستی نەهێناوە.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانێت ئیرادەی خەڵک و خۆڕاگریی فەڵەستین لاواز بکات، ئەم خەبات و گیانفیداییەی خەڵک و خۆڕاگریش تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەکە، واتە ئازادی قودس و مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستین بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەوەی سەرکردەکانی خۆڕاگری لە خوێنی خۆیان و منداڵان و بنەماڵەکانیان دەیبەخشن، تەنیا بەشێک لە گیانفیدایی گەلی فەڵەستینە./.