بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە حازم ئیسماعیل هەنیە و کچەکەی بە ناوی ئامال، ئەمیر ئیسماعیل هەنیە و کوڕەکەی بە ناوی خالید و کچەکەی بە ناوی ڕزان و محەممەد ئیسماعیل هەنیە لە ئاکامی هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستیدا شەهید بوون.
پێشتر وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاندبوو کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تەرمی 122 شەهیدی دیکە هێنراونەتە نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە.
ژمارەی شەهیدەکانی شەڕی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا گەیشتووەتە 33 هەزار و 482 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش 76 هەزار و 49 کەسە./.