بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی نیسان ی 2024 لە وەڵامی پەیوەندییەکی تەلەفوونیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت جێبەجێکردنی ڕێکەوتن و گرێبەستە هاوبەشەکان کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: پێویستە وڵاتانی ئیسلامی کۆتایی بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بێنن.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: پشتیوانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و بێ هەڵوێستی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بووەتە هۆی بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و فەڵەستین بە گشتی.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش وتی کە لە ئێستادا ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پەراوێزکەوتووتر و ڕیسواترە./.