بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ڕایگەیاند کە سەرکەوتنی سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا بەندە بە مسۆگەربوونی دەرکردنی هێزەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها سەروەری عێراق لە بواری ئابوری و دەست گەیشتن بە سەروەت و سامانەکانی.
ناوبراو وتی کە دەزگا میدیاییەکانی ئەمریکا و بەسراوەکانی ئەوان هەوڵ دەدەن گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوەی داعش بۆ عێراق وەک مەترسی و پاساوێک بۆ مانەوەی هێزە سەربازییەکانی بێگانە پیشان بدەن.
خزعەلی وتی: داعش بە ئیرادەی نێودەوڵەتی پێکهێنرا و لە کات و قۆناغێکی دیاریکراودا بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسییەکان بەکار هێندرا، بەڵام عێراقییە ڕەسەنەکان ئەو پیلانەیان تووشی شکست کردەوە و هەر پیلانێکی دیکەش لە دژی سەربەخۆیی و سەروەری وڵات پووچەڵ دەکەنەوە./.