بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی بادام ئاماژە بەمانەی خوارەوە دەدرێت.
کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ.
نزمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێندا.
دیواری خوێنبەرەکان لە خەراپبوون دەپارێزێت (لە توێکڵی بادام مادەی Flavonoids لە گەڵ ڤیتامین E هەیە کە هەر دووکیان ڕێگری لە توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەکەن.
بادام یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددان دەدات.
بادام چەوری جەستە ڕێکدەخات و یارمەتی دابەزینی کێشی جەستە دەدات.
بادام ڕێژەی شەکر لە خوێندا و ئەنسۆلین دادەبەزێنێت. ئەگەر لە پاش ژەمەکان بخورێت واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشئ شەکرە دەتپارێزێت.
بادام کاری مێشک باشتر دەکات و خانەکانی مێشک چالاک دەکاتەوە.
بادام مادەی خۆراکی باشی تێدایە و وزە بە جەستە دەبەخشێت.
زەیتی بادام بەسوودە بۆ سووتانەوەی پێستی دەم و چاو و ناو ڕان و شوێنی هەستیار.
زەیتی بادام بۆ جوانکاری پێست سوودی لێوەردەگیرێت و بۆ هەوکردنی گوێیەکان بەسوودە./.