بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هەواڵی دەستگیرکردنی تارق سەلما وتەبێژی ئەم بزوتنەوەی لە غەززە ڕاگەیاند.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئیدانەی دەستگیرکردنی تارق سەلما وتەبێژی میدیایی بزوتنەوەکە و ئەشکەنجەکردنی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەکات.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسی پاراستنی گیانی تارق سەلمایە.
جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەبارەت بە کات و شوێنی دەستگیرکردنی تارق سەلما زانیاری ئاشکرا نەکردووە و ڕژێمی زایۆنیستیش کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە نەبووە./.