بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە دیمەشق، وتی: شەهیدانی ئێران بە شەهیدانی خۆمان دەزانین، ئێمە هەڵوێست و بۆچوونی هاوبەشمان هەیە و لە شەڕێکی هاوبەشداین.
سەرۆک کۆماری سوریا زیاتربوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە دژی ئەم وڵاتە بە پیشاندەری ئاڵۆزبوونی کێشە ناوخۆییەکانی تەل ئەبیب ناو برد و وتی: هێرشی سەر کۆنسووڵخانەکەی ئێران لە دیمەشق ناتوانێت شکستەکانی ڕژێمی زایۆنیستی قەرەبوو بکاتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە هەموو ڕوویەکەوە شکستی هێناوە و لە ئێستادا هەوڵ دەدات گەلی فەڵەستین لە خۆڕاگریی ئەم وڵاتە جیا بکاتەوە و هەر بۆیە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بە ئەرکێکی مرۆیی، ئیسلامی، عەرەبی و نێودەوڵەتی دادەنرێت./.