بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە 8 ی نیسان ی 2024 بە یاوەری شاندێکی سیاسی – پەرلەمانی گەیشتە دیمەشق.
ناوبراو لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سوریا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت غەززە، وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ دەکات.
سەردانەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پاش ئەوە دێت کە ڕژێمی زایۆنیستی لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا باڵاخانەی کۆنسووڵیی ئێرانی لە دیمەش کردە ئامانج و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەربازی تێیدا شەهید کران.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ یەک شەممە سەردانی عۆمانی کرد و لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووە./.