بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە پێگەی هەواڵنێری تاس، ئەلکساندر دیوکوف، بەرپرسی گشتی گەورە کومپانی “گازپرۆم نەوت”ی ڕووسیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەو کۆمپانییە پێشبینی دەکات نرخی نەوت لە ئەوساڵی زاینیدا لە نێوان 80 بۆ 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیل بەرز بێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەری زۆری لەسەرە ئەوساڵ نرخی نەوت لە نێوان 80 بۆ 100 دۆلار مامەڵەی پێوە بکرێت بەڵام هۆکاری زۆریش لەسەری کاریگەر دەبێت لە ئیستادا بازاڕی نەوت ئاساییە و کەم و کۆڕی نەوتمان نییە.
ناوبراو وتیشی دۆخی پڕ قەیرانی ژێئوپۆلیتیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێگومان کاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر نرخی نەوت بەڵام بەگشتی نرخی نەوت تاکوو ئەمڕۆ نرخێکی ئاساییە.