بە گوێرەی ڕاشاتوودەی، پێگەی هەواڵنێری “یوراکتیڤ” لەسەر زاری کاترین تای، نوێنەری بازرگانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری داوە کە ئابووری بازاڕ تەوەری ئەمریکا و ئەورووپا بەرانبەر بە شێوازی ئابووری “زۆر کاریگەری” چین بۆ مانەوە ڕووبەڕووی کێشە بووەتەوە.
“تای” لە دانیشتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بروکسل ڕۆژی پێنجشەمە ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی “وێڕای بازاڕی” چین، ئەمریکا و ئەورووپا بەر زیان و زەرەری جیدی ئابووری و سیاسی دەخات، مەگەر ئەوەی کە بیری لەسەر بکرێتەوە و بەرگریکاری لەباری بۆ جێبەجێ بکرێت.
بیر و ڕاکانی تای لە حاڵێکدا بڵاو بوویەوە کە لێژنەی بازرگانی و فەنیاری ئەورووپا و ئەمریکا(TTC) لە شاری لوڤنی بەلجیک کاری خۆیان دەست پێکرد.