بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی سوپای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کەشتی بەریتانی HOPE ISLAND بە چەندین مووشەک کراوتە ئامانج.
سوپای یەمەن هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوو کەشتی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە ئاراستەی بەندەرەکانی فەڵەستینی داگیرکراودا بوون، بە ئامانج گیراون.
لە بەیاننامەکەی سوپای یەمەندا هاتووە کە لە دوو چالاکیدا ژمارەیەک کەشتی سەربازی ئەمریکا لە دەریای سوور بە درۆن کراونەتە ئامانج.
ڕاشیگەیاندووە کە تا کۆتایی هاتنی شەڕ و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ڕێگری لە چالاکییەکانی ئەو ڕژێمە لە دەریای سوور دەکرێت./.