بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن بۆڵتۆن لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی NewsNation و لە وەڵامی پرسیارێک کە ئەگەر ئێران ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چ کاردانەوەیەکی دەبێت؟ وتی: بە بۆچوونی من ئەگەر ئێران بە شێوازی ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، بە دڵنیاییەوە ئەمریکا بۆ پاراستنی ئیسرائیل دێتە پێشەوە.
ناوبراو وتی کە هێرشی سەر ناوچەکانی باکوری ئیسرائیل (فەڵەستینی داگیرکراو) لە لایەن گرووپەکانی سەر بە ئێرانەوە لە سوریا یان لوبنان، یەکێکی دیکە لە ئەگەرەکان دەبێت./.