بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی شەهید محەممەد ڕەزا زاهیدی لە ئەسفەهان، وتی: ئێمە بە هاوکاری تێکۆشەرانمان دوژمن پەشیمان دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە.
ناوبراو وتی: ئەڵبەت لە فەرماندە گەورەکانی خۆمان ئەوە فێربووین کە کات، جۆر و پلانی ئۆپەراسیۆنەکان لە لایەن خۆمانەوە دیاری دەکرێت و ئەمەش لە کاتی گونجاو و بە زیاترین زیانەوە دژ بە دوژمن ئەنجام دەدرێت.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی ئەوەی دەدا تا جیهانی ئیسلام بە تایبەت لە ناوچەی گرنگ و ستراتیژی ڕۆژئاوای ئاسیا بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشانی هێزەکانی سوپای قودس و هەڤاڵانی ئەوان، خەڵکی فەڵەستین، لوبنان، عێراق، یەمەن، سوریا و ناوچەکانی دیکەی جیهانی ئیسلام و گەلی گەورەی ئێران، دۆخەکە پێچەوانە بووە و ڕژێمی داگیرکار لاواز بووە و بەرەو لەناوچوون هەنگاو دەنێت.
باقری وتی: ڕژێمی زایۆنیستی لە قەیرانێکدایە کە لێی دەرباز نابێت و بە دڵنیاییەوە کە هێرشەکەی بۆ سەر بینای کۆنسووڵیی ئێران لە دیمەشق بێ وەڵام نامێنێتەوە و وەک چۆن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیانکردەوە دوژمن پەشیمان دەکەینەوە./.