بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس کە لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو، وتی: پشتیوانیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتانە ڕوبەڕوی داڕمانێکی ئەخلاقی ببنەوە و ئەوەش بۆ خەڵکی جیهان ڕوون بووەتەوە کە درووشمەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، درۆ و بانگەشەیە.
ناوبراو وتی: ڕای گشتی جیهان پشتیوانی لە فەڵەستینییەکان دەکات و ئەمەش پرسی فەڵەستینی بە زیندوویی هێشتووەتەوە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق و وتی: پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین لە لایەن ئێرانەوە و هەروەها دیاریکردنی کۆتا هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە لایەن ئیمام خومەینی (رە) و بەرزڕاگرتنی ئەم یادە مەزنە، جێی سوپاس و پێزانینە./.