بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێپێوانی ئەمساڵ بە درووشمی زریانی ئازادیخوازان (طوفان الاحرار) بەڕێوەچوو.
بە هۆی شەڕی چەند مانگەی غەززە و ئەو هەموو زوڵم و تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی بەرامبەر بە خەڵکی بێ تاوانی غەززە دەیکات، ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵ جیاوازییەکی زۆری بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو هەبووە.
ڕێپێوانەکەی ئەمساڵ دەنگی پشتیوانیکردنی غەززە و فەڵەستین لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە بووە. ئەوان یەک دەنگ ڕایانگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی دێت./.