بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوفەدەک مەحمەداوی لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس لە تاران، وتی: خوێن بە سەر شمشێردا سەردەکەوێت، غەززە لەم شەڕەدا براوە دەبێت و ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەچێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، وتی: ئەو کردەوەیە نەک تەنیا خۆکوژییەکە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، بەڵکوو ڕاگەیاندنی ڕووخانی ئەو ڕژێمەیە.
جێگری حەشدی شەعبی وتی: بە دڵنیاییەوە ئەوەی کە لە سەرجەم بەرەکانی خۆڕاگری لە یەمەن، عێراق، لوبنان و فەڵەستین و هەروەها لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەبینرێت، ڕاگەیاندنی لاوازبوون و بەرەولەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستییە و ئێمە چاوەڕوانی فەرمانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەکەین./.