بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە پەیامێکدا سوپاس و دەستخۆشیی لە گەلی ووشیار و قەدرزانی ئێران کردووە و ئامادەبوون و بەشداری بەرچاوی ئەوانی لە ڕێپێوانەکەی ڕۆژی جیهانی قودس بە هەڵگری پەیامێکی ڕوون بۆ ڕەوتی ستەمکاری جیهانی ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە زوڵم و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی چارەنووسی هەر شکستە و خەڵکی جیهان ئەوە دەبینین کە چۆن ڕژێمی زایۆنیستی لە ناو دەچێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئامادەبوون و بەشداری ئێرانییەکان لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس، دیمەنی یەکگرتوویی و پێکەوەبوونی گەلی ئێران و یەکڕیزی نیشتمانی ئەوانی بۆ پاڵپشتی لە گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و بە تایبەت دانیشتووانی غەززە بە هەموو جیهان گەیاندووە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی ڕایگەیاندووە کە بە دڵنیاییەوە ئەم بزوتنەوە جیهانی و گشتییە دەگاتە ئەنجام و ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی بە یارمەتی خودای گەورە لە ناو دەچێت./.