بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 4 ی نیسان ی 2024، خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە یەکێک لە بنکە ئاسمانییە گرنگیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کراوەتە ئامانج.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە بنکەی ئاسمانی ” ڕامات دەیڤید ” کە یەکێک لە سێ بنکە ئاسمانییە گرنگەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە، لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو کراوەتە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق جەختی لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە./.