بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوحەمزە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس ڕایگەیاند: ڕۆژی جیهانی قودسی ئەمساڵ بە بۆنەی ئەوەی کە قودس سەرجەم بەرەکانی هەڵگیرساندووە و سەرجەم گۆڕەپانی یەکگرتوو کردووە، لە گەڵ ساڵانی ڕابردوو جیاوازی هەیە، ئەوەی کە لە غەززە دەگوزەرێت وامان لێدەکات کە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان جێبەجێ بکەین و بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان گیانفیدایی بکەین.
ناوبراو وتی: ئەمڕۆ هەمووان ئەوەیان لە سەرە یارمەتیدەری غەززە و فەڵەستین بن و هەمووان دەبێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی دوژمنان یەکگرتوو بین. شەڕی زریانی ئەقسا بە هاوکاری و پێکەوەبوونی سەرجەم لایەنەکانی خۆڕاگری لە سەرجەم بەشەکانی سەربازی، ئەمنی و جەماوەی بە ئیرادەیەکی نەگۆڕ و بە پێی یەکگرتوویی گۆڕەپانەکان درێژەی دەبێت.
وتەبێژی سەرایا قودس وتی: بوونی ئێمە لە گۆڕەپانەکان بە واتای دژایەتی داگیرکارییە و دوژمن دەبێت لەمە تێبگات.
ئەبوحەمزە وتی: مزگێنی سەرکەوتن بە خەڵک دەدەین و دڵنیاین کە خۆڕاگری و پشوودرێژی گەلی فەڵەستین نموونەیەک بۆ سەرجەم گەلانی جیهان دەبێت./.