بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی بزوتنەوەی نۆجەبا لە تاران هاتووە: بزوتنەوەی نۆجەبا بە توندی ئیدانەی تاوانە تیرۆریستییەکەی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری دیمەشق دەکات کە تێیدا چەندین فەرماندە و ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران شەهید کران.
نۆجەبا ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە لە بەرامبەر دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەر چەشنە هاوکارییەکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ وەڵامدانەوە بکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم تاوانە پێشێلکردنی سەرجەم بنەما دیپلۆماتیک و یاسا نێودەوڵەتییەکانە./.