بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی قودس کە بە ئامادەبوونی سەرکردەکان و کەسایەتییەکانی بەرەی خۆڕاگری بە شێوازی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوەچوو، وتی: خۆڕاگری عێراق بەشێکی سەرەکیی بەرەی خۆڕاگرییە و بەشداری ئێمە لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا لە ڕووی دڵنیاییە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری عێراق لە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا وەک لایەنگری سەرەکی ڕژێمی زایۆنیستی بێ ئاگا نییە و پێداگری لە سەر ڕزگارکردنی عێراق لە داگیرکاری ئەمریکا دەکەین.
کەعبی وتی: هێنانە پێشەوەی بەشێکی سنورداری هێزی خۆڕاگری بۆ گۆڕەپانی شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، هەژموونی ئەمریکا و ئەو ڕژێمەی تووشی کێشە کردووە کە ئەوان بە هەموو هێزێکەوە لە گۆڕەپانی شەڕدان و هێشتا لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون ئیرادەی دانیشتووانی غەززە لاواز بکەن.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: خۆڕاگری عێراق، لوبنان و یەمەن تا کۆتایی لە گەڵ خۆڕاگری فەڵەستین دەمێنێتەوە و بە دوژمنی زایۆنیستی و ئەمریکا وەک پشتیوان و هاوبەشی ئەو ڕژێمەی ڕادەگەێنین کە خۆڕاگری تا ئێستا بەشێکی زۆر کەمی تواناکانی دەرخستووە./.