بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هومام حەمودی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە هێرشە تیرۆریستییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵاخانەیەکی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق، پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.
ناوبراو وتی کە ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە شەڕی غەززەدا بە ئامانجەکانی نەگەیشتووە.
حەمودی ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت هەڵوێستێکی لە ئاستی ئەم تاوانە تیرۆریستییەدا بێت./.