بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە نامرۆڤانەکە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام بەهێزبوونی بەرەی خۆڕاگری و بێزاری و ڕق و کینی گەلانی ئازاد لە بەرامبەر بوونی ناڕەوای خۆی دەبینێت و دەبێت ئەوەش بزانێت کە ئەم تاوانە ترسنۆکانەیە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
ناوبراو وتی: ئەم ژنڕاڵە تێکۆشەرانە کە لە فەرماندە و جەنگاوەرە دێرینەکانی سەردەمی بەرگری پیرۆز بوون، وەک ڕاوێژکاری باڵای سەربازی بۆ بەرگری لە مەزاری ئەهلی بەیت و بەها پیرۆزە ئیسلامی و مرۆییەکان لە سوریا بوون و بە شانازییەوە پەیوەست بە کاروانی شەهیدانەوە بوون./.