بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە: لە ئاکامی شکستە قەرەبوونەکراوەکانی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی لە بەرامبەر خۆڕاگریی فەڵەستین و هەروەها بەرگری کەم وێنەی خەڵکی غەززە و سەرشۆڕشیی لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایینی خەباتگێڕانی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی ناوچەکە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 1 ی نیسانی 2024، فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە تەزویرە لە تاوانێکی نوێدا بینای کۆنسووڵیی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە شاری دیمەشق کردە ئامانج.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە کە لەو تاوانەدا فەرماندەکانی سوپای ئیسلام شەهیدان لیوا محەممەد ڕەزا زاهیدی و لیوا محەممەد هادی حاجی ڕەحیمی لە فەرماندە دێرینەکانی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران – عێراق و ڕاوێژکارانی باڵای سەربازیی ئێران لە سوریا و 5 کەس لە ئەفسەرانی هاوڕێی ئەوان بە ناوەکانی حوسێن ئەمانوڵڵاهی، سەید مەهدی جەلالەتی، موحسین سەداقەت، عەلی ئاقا بابایی، سەید عەلی ساڵحی ڕوزبەهانی شەهید بوون./.