بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا سەبارەت بە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵاخانەی کۆنسووڵیی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم تاوانەی تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەستخۆشی لە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی سوریا لە باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: نتانیاهۆ بە هۆی شکستە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و مسۆگەرنەبوونی ئامانجەکانی، هاوسەنگی دەروونی خۆیی لە دەست داوە.
ناوبراو جەختی لە سەر پێویستی کارادانەوەی جیدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم تاوانە کردەوە.
وەزیری دەرەوەی سوریاش بە توندی ئیدانەی تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە بە پێچەوانەی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە./.