بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە پێگەی تایبەتی خۆیدا هەواڵی کوژرانی نەداو کوهن ی 20 ساڵە و دانیشتووی حەیفای لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکانی باشوری غەززە پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کوژراوەکانی لە پاش 7 ی تشرینی یەکەم گەیشتووەتە 600 کەس.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا 32 هەزار و 782 کەس شەهید و 75 هەزار و 298 کەسیش بریندار بوون، لە کاتێکدا کە بە هەزاران تەرم هێشتا لە ژێر داروپەردوی ماڵە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە./.