بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی نیسانی 2024 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە تاوانە دڕندانەکەی نەخۆشخانەی شیفا ئەوە دەسەلمێنێت کە ڕژێمی زایۆنیستی درێژە بە کۆمەڵکوژی خۆی لە دژی خەڵکی سڤیل و ژێرخانە مەدەنییەکان لە کەرتی غەززە دەدات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئاستی کوشتار و ڕووخانەکان لە کەرتی غەززە جارێکی دیکە ئەوەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە دوژمن هەوڵی کۆچی زۆرەملێ و جێبەجێکردنی پیلانی لەناوبردنی دۆزی فەڵەستین دەدات.
حەماس ڕایگەیاندووە کە بەرپرسیارێتی تەواوی کوشتار و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لەناوبردنی ژیان بە تایبەت کەرتی تەندرووستی، لە ئەستۆی حکومەتی ئەمریکایە کە بە هەموو شێوازێک پشتیوانی لەو ڕژێمە دەکات./.