بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی هێرشە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بە پێشێلکردنی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ساڵی 1961 ناو برد و وتی: پێویستە ئەم کارە بە توندترین شێواز لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئیدانە بکرێت و هەنگاوی پێویست لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە بگیرێتەبەر.
ناوبراو وتی: ڕەهەندە جیاجیاکانی ئەم هێرشە لێکۆڵینەوەی لە سەر دەکرێت و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی دەبێت.
کەنعانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای پاراستنی مافی وەڵامدانەوەی خۆی، بڕیار لە سەر جۆری کاردانەوە و سزادانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.