ڕۆژی 12 ی خاکەلێوە وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەناسرێت. ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامی ئێران کە لە ساڵی 1358 بە دەنگی نزیکەی لە سەدای خەڵک بەم سیستەمە مسۆگەر بووە.
ئەم ڕۆژە پیرۆزە، ڕۆژی مسۆگەربوونی درووشم و ئامانجەکانی گەلی ئێرانە، واتە ” سەربەخۆیی، ئازادی و کۆماری ئیسلامی “. هەروەها ڕۆژی بەدیهاتنی تێکۆشانەکانی ئیمامی گەورە و کۆچکردووە، تێکۆشانێک کە ئامانجەکەی ڕزگاربوونی نیشتمان بوو و کۆماری ئیسلامییان کردە جێگرەوەی سیستەمێک کە لە ناوچەکەدا بە شوێنکەوتوویی ئەمریکا دەناسرا.
ئامادەبوونی زۆرینەی خەڵکی ئێران لە گشتپرسییەکەی 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 ی کۆچی هەتاوی، حەماسەتێکی گەورەی لە مێژووی ئێراندا خوڵقاند و بە دەنگی لە سەدا 98.2 ی گەل، کۆماری ئیسلامی لەم خاکە پیرۆزەدا بوو بە فەرمی و دەستی بە کارەکانی کرد.
بۆ مسۆگەربوونی ئەم ئامانجە، بە هەزاران ڕۆڵەی نیشتمان لە لایەن ڕژێمە شاوە کرانە قوربانی، بە هەزاران کەس زیندانی کران و بە هەزارانی دیکە بریندار و کەم ئەندام بوون. ڕژێمی شا بە پشتیوانی ئەمریکا هەموو هەوڵێکیدا ڕێگری لە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بکات بەڵام یارمەتی خودا و ڕێبەرایەتی ئیمام خومەینی (رە) و ئیرادەی گەل هەموو ئەو پیلانانەی شکست پێهێنا و لە 22 ی ڕێبەندانی ساڵی 1357 ی کۆچی هەتاوی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتنی بە دەست هێنا و لە 12 ی خاکەلێوەی ساڵی 1358 یش بە دەنگی زۆرینەی خەڵک سیستەمی کۆماری ئیسلامی بووە فەرمی و لەم خاکەدا وەک سیستەمی دڵخوازی خەڵک دەستی بەکار کرد.
ئێستاش پاش 45 ساڵ لەم بۆنە پیرۆزە، کۆماری ئیسلامی ئێران سەرەڕای هەموو پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و دوژمنانی دیکە، بووەتە هێزێکی گەورەی ناوچەکە و شانازییەک بۆ گەلانی موسڵمانی جیهان./.