بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسراوێکی واژۆکراو لە لایەن بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرای دەکات کە پاسپۆرتی 7 کەسی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی بە تایبەت گرووپی دیمۆکرات پووچەڵ کراوەتەوە.
ناوی مستەفا هیجری سکرتێری گرووپی دیمۆکرات لە ڕیزی ئەو کەسانەدایە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە کە هەڵگری ئەو پاسپۆرتانە لە کاتی بەکارهێنانی دەبرێنە نزیکترین بنکەی پۆلیس./.