بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی مالیزیا ڕایگەیاندووە کە کەسێکی چەکدار لە هوتێلێک لە کوالالامپوری پایتەخت دەستبەسەر کراوە کە 36 ساڵەیە و تۆمەتبارە بە سیخوڕیکردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی.
ئەو کەسە 6 دەمانچە و 200 فیشەکی پێبووە و 12 ی ئازار بە پاسپۆرتی ساختەی فەرەنسی لە ئیماراتەوە هاتووەتە مالیزیا و پاش دەستبەسەرکردنی پاسپۆرتێکی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕادەست کردووە./.