بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیای ئەم گرووپە عێراقییە ڕایگەیاندووە کە هێرشی درۆنی کراوەتەوە سەر ئامانجێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە جۆلانی داگیرکراو (سوریا).
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە بۆ پشتیوانیکردنی خەڵکی غەززە، هێرشی دژ بە زایۆنیستەکان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان زیاتر بووە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش خۆڕاگری ئیسلامی عێراق هێرشی کردە سەر بنکەیەکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
بارەگای وەزارەتی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستیش لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لایەن ئەم گرووپە عێراقییەوە کرایە ئامانج./.