بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە ڕێکەوتنی باش بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان لە نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجاندا کراوە و لە زووترین کاتدا باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران دەست بە چالاکییەکانی دەکاتەوە.
ئەو سەرچاوە بە ئاماژە بە پێشبینی چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی هەر دوو وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا، ڕایگەیاندووە کە باڵیۆزی نوێی ئێران لە باکو دەست بەکار دەبێت./.