بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: دامەزراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتی دڵتەزێن لە ئێش و ئازاری خەڵکی غەززە بڵاو دەکەنەوە، ئەو شوێنەی کە زیاتر لە 32 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 2 ملیۆن کەس ڕوبەڕوی قاتوقوڕی بوونەتەوە، ئەم ڕاستییانە شەەرمەزارییە بۆ جیهان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یاسای نێودەوڵەتی و بەها مرۆییەکان دەخوازێت کە کۆتایی بەم کارەساتەی غەززە بهێندرێت./.