بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان محەممەد کازم ئالی سادق و فالح فەیاز سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و گرنگی هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو لا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
باڵیۆزی ئێران وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دابینکردنی ئاسایشی سنورەکان، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.