بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرێبەستی هاوردەکردنی غازی ئێران بە ئامادەبوونی زیاد عەلی فازل وەزیری کارەبای عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 27 ی ئازاری 2024 لە گەڵ کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێران واژۆ کراوە.
تێکڕای هاوردەی غازی عێراق لە ئێرانەوە، ڕۆژانە 50 ملیۆن مەتری سێجایە کە بە پێی پێویستی ئەم وڵاتە گۆڕانکاریی بە سەردا دێت.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەم گرێبەستە، بەردەوامی چالاکی وێستگەکان بۆ دابینکردنی کارەبایە./.