بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی تاوانی زایۆنیستەکانی کرد و ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، بە پێچەوانەی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندرووستی لوبنان لە پاش هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ” کۆمەڵەی پزیشکی ئیسلامی ” لە شارۆچکەی ” الهباریە ” لە باشوری ئەم وڵاتە بووە.
حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم هێرشە، شارۆچکەی کریات شیمونەی کردە ئامانجی مووشەکەکانی خۆی./.