بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە گرنگتر لە پەسەندکردنی ئەم بڕیارنامە، هەنگاوی کاریگەرە بۆ جێبەجێکردن و ڕاگرتنی یەکجاری و هەمیشەیی هێرشەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا، هەروەها هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی ستەمکارانەی سەر غەززە و کردنەوەی دەروازەکان بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و دابینکردنی هاوکاری و سەرچاوەی دارایی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێکردنی بەپەلەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، لەوانەش خانووی خەڵک و ژێرخانی گرنگ بە تایبەت نەخۆشخانەکان و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە توڕەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پیشاندەری ئەوەیە کە شکستە گەورەکانی لە بواری سیاسی و مەیدانی و نێودەوڵەتی قەرەبوو ناکرێتەوە.
ناسر کەنعانی ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە هۆی ئەو هەموو تاوان و دڕندەییەی شەش مانگی ڕابردوو لە دژی خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین لە غەززە، سزای ڕژێمی زایۆنیستی بدات./.