بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردار ئەیاز سادق لە وتارێکی لە سەد و چل و هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی پەرلەمانیی جیهانی لە ژنێڤ، جەختی لە سەر بەردەوامی پشتیوانی و هاوکاریکردنی گەلی فەڵەستین کردەوە و وتی: بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەوانەی ئاشکرا کردووە کە بانگەشەی شارستانیەت و مافی مرۆڤ دەکەن، لە بەر ئەوەی کە ئەم تاوانانە بە هاوکاری ئەوان و بە بەرچاوی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە دەکرێت.
ناوبراو وتی: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین ڕۆڵی خۆی بۆ ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و کوشتاری خەڵکی فەڵەستین بگێڕێت و جیهانی ئیسلامیش دەبێت ئاگاداری پیلانگێڕیی سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەردەوامی و زیاترکردنی تاوانەکانی دژ بە فەڵەستین و پەرەسەندنی داگیرکاری بێت./.