جام کوردی ـــ سندووقی نێودەوڵەتی دراو بەپێی زانیارییە ئامارییەکانی خۆی هەواڵی لە 2.5 قات بوونەوەی گەشەی ئابووری ئێران لە کابینەی سیانزەیم داوە لەچاو کابینەی ڕابردوو.
بەپێی ئامارەکانی سندووقی نێودەوڵەتی دراو، گەشەی مامناوەندی ساڵانەی ئابووری ئێران لە درێژەی ساڵەکانی 1392 تا کۆتایی ساڵی 1399(کابینەکانی یازدەیم و دوازدەیم) 1.5لەسەد بووە.
سندووقی نێودەوڵەتی دراو، گەشەی مامناوەندی ساڵانەی ئابووری ئێران لە ماوەی 3 ساڵی دەوڵەتی سیانزەیەمدا نزیک بە 3.8لەسەد بەراوەرد کردووە کە 2.5 قات زیاترە لە کابینەی پێشوو.