بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 170 ڕۆژ بە سەر شەڕی غەززە، 14 ئەندام لە 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگی ئەرێنییان بە پرۆژە بڕیاری ئاگربەستی پەلە لەم ناوچەیە دا.
ئەمریکا وەک ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگی بێلایەنی بە پرۆژە بڕیارەکە دا. پرۆژە بڕیارەکەش لە لایەن ئەندامانی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە پێشنیار کرابوو.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا داوای دەستبەجێ جێبەجێکردنی بڕیاری ئاگربەستی لە غەززە کردووە.
بزوتنەوەی حەماسیش لە بەیاننامەیەکدا پێشوازیی لەو بڕیارە کردووە و جەختی لە سەر پێویستی ئاگربەستێک کردووەتەوە کە بگاتە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی سوپای زایۆنیست لە کەرتی غەززە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێد و ماڵی خۆیان./.