بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە داعش هێشتا مەترسییەکە لە سەر عێراق و شکستی ئەم گرووپە تیرۆریستییە مسۆگەر نەبووە.
ناوبراو وتی: داعش هێشتا لە عێراق مەترسییە بەڵام ئاستی ئەم مەترسییە بە شێوازێکی بەرچاو کەم بووەتەوە.
باڵیۆزی ئەمریکا وتی: کاری ئێمە لە عێراقدا تەواو نەبووە و دەمانەوێت دڵنیا بین کە ئایا هێزە سەربازییەکانی عێراق دەتوانن درێژە بە شکستی داعش بدەن./.