بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا، بە توندی ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکەی شاری مۆسکۆی کرد و وتی: ئێمە هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی و ڕژانی خوێنی مرۆڤەکان لە هەر شوێنێکی جیهان ئیدانە دەکەین و جەخت لە سەر ئیرادەی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی شەڕی هاوبەش لە دژی تیرۆریزم و توندڕەوەکان دەکەینەوە.
ئەسەد ڕایگەیاندووە کە هێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ پەیوەندی بە شکستە سەخت و بەردەوامەکانی نیۆنازییەکان و لایەنگرانی ئەوان لە شەڕی ئۆکراینادا هەیە./.