بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد تەیب شێخی ئەزهەر ڕۆژی یەک شەممە 24 ی ئازاری 2024 پێشوازیی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و لەو چاوپێکەوتنەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززەیان تاوتوێ کرد.
تەیب وێڕای ستایشتکردنی پشتیوانییەکانی گۆتێرێش بۆ خەڵکی غەززە، وتی: جیهان بە ئاراستەیەکی هەڵەدا دەڕوات کە هیچ یاسایەکی مرۆیی و پێوەرێکی ئەخلاقیی نییە و ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت پەرەسەندنی تاوان و وێرانکاری و شەڕ و توندووتیژی دەبینین.
ناوبراو وتی: ئەم پرسانە بۆ وڵاتانی دیکەی جیهانیش درێژ دەکرێتەوە، لەوانەش وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا، هەروەها ڕووداوەکانی غەززە هەموو ئەو هەوڵانەی پێشتر بۆ لێکنزیبوونەوەی رۆژئاوا و ڕۆژهەڵات هەبووە، لە ناو دەبات./.