بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرە لە سەر زاری هاووڵاتییەکی فەڵەستینیی گەمارۆدراو لە کۆمەڵەی پزیشکیی شیفا لە کەرتی غەززە ئاشکرای کردووە کە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەستدرێژییان کردووەتە سەر چەند ژنێکی فەڵەستینی لەو کۆمەڵە پزیشکییە و پاشان ئەوانیان شەهید کردووە.
جەمیلە هەسا ژنێکی فەڵەستینییە لە کۆمەڵەی پزیشکی شیفا و بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاندووە کە هێزە تیرۆریستیەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی چەندین خێزانیان بە تەواوی کۆمەڵکوژ کردووە و ئەوانیان سووتاندووە، هەروەها دەستدرێژییان کردووەتە سەر چەندین ژن و پاشان ئەوانیان شەهید کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە داگیرکاران 65 خێزانیان ناچار بە چوونە دەرەوە لە کۆمەڵەی پزیشکیی شیفا کردووە و بینایەکیان کە لە لایەن ئەو خێزانانەوە وەک پەناگە بەکاردەهات، سووتاندووە.
هەسا داوای لە خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە کە ئاو و خواردن و دەرمان بۆ منداڵان و نەخۆشەکان دابین بکات.
بە وتەی ناوبراو، شەش ڕۆژە لەو کۆمەڵە پزیشکییە هیچ ئاو و خواردنێک نییە./.