بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، شەوی هەینی 22 ی ئازاری 2024، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: کردەوە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بە توندی ئیدانە دەکەین، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی گیانبەختکردووان، هاوخەمیش بۆ سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و گەل و حکومەتی ئەو وڵاتە دەردەبڕم.
کردەوەیەکی تیرۆریستی لە هۆڵێکی مۆسیقا لە نزیک مۆسکۆ تا ئێستا 40 کوژراو و 100 برینداری لێکەوتووەتەوە./.