بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێشنیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینی 22 ی ئازاری 2024 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا و وڵاتانی ڕووسیا و چین و جەزایر دەنگی نەرێنییان بەو بڕیارەدا.
بە پێی ئەوەی کە هەر پێشنیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پەسەندکردن پێویستی بە 9 دەنگ لە کۆی 15 دەنگەکەی ئەو ئەنجومەنە بە بێ ڤیتۆی ئەندامانی هەمیشەیی هەیە، پێشنیارەکەی ئەمریکا پەسەند نەکرا و بە دەنگی نەرێنی ڕووسیا و چین ڤیتۆ کرا.
لەو 15 ئەندامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، 3 ئەندام دەنگی نەرێنی و یەک ئەندام دەنگی بێلایەنی بوو. ئەو سێ وڵاتەی کە دەنگی نەرێنییان هەبوو، دوو ئەندامی هەمیشەیی و خاوەن مافی ڤیتۆ بوون، واتە ڕووسیا و چین، هەروەها جەزایر وەک ئەندامی ناهەمیشەیی دەنگی نەرێنیی بە پێشنیارەکەی ئەمریکا دا و وڵاتی گویان کە ئەندامی ناهەمیشەییە بە دەنگی بێلایەن مامەڵەی لە گەڵ ئەو پێشنیارەدا کرد./.