بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری سەربەخۆی حکومەت ئەوەیە کە پرۆژەی هێڵی بۆری غاز لە گەڵ ئێران بباتە پێشەوە.
زەهرا مومتاز بەلوچ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەیی هەفتانە خۆی ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەو وڵاتە گرنگی پرۆژە غازییە هاوبەشەکەی ئێرانی بۆ ئاسایشی وزەی خۆی بە بەرپرسانی ئەمریکی گەیاندووە.
پرۆژەی هێڵی بۆری غازی ئێران – پاکستان بە درێژی 1931 کیلۆمەتر ڕەنگە لە ماوەی ساڵێکدا تەواو بێت. 1150 کیلۆمەتری ئەم پرۆژەیە لە خاکی ئێران و ئەوی دیکەی لە خاکی پاکستاندایە و تا بەندەری گوادر درێژەی دەبێت./.